لە ورمێ
لە شەش مانگدا 200 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
964+
شۆڕش قادری
لە ماوەی شەش مانگدا 200 کەس لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری حوججەت مۆشتاق بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ورمێ بڵاویکردووەتەوە، “لە 21.3.2024 تا ئێستا زیاتر لە 11 هەزار رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای ورمێ روویانداوە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەم کاتەدا 900 حاڵەت کەمی کردووە”.
هاوکات رەزا پەناهی موقەدەم، ئەفسەر لە پۆلیسی هاتوچۆی ورمێ رایگەیاندووە، ” لە 21.3.2024 تا 21.8.2024 نزیکەی 200 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش لەکاتێکدایە، ئاماری ساڵی رابردوو لەو ماوەیەدا، زیاتر بووە لە 250 کەس”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نۆژەنکردنەوەی رێگاکان و دروستکردنی چەند رێگایەکی دووساید، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگای ورمێ هەبووە.