بەپێی پێشبینییەک

عێراق یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری لە کەرتی گەشتیاری دەست دەکەوێت

964+

شۆڕش قادری

پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ عێراق یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری لە کەرتی گەشتیاری دەست بکەوێت.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لە عێراق، وڵاتەکە بە “گەنجینەی مێژوویی و رۆشنبیری و گەشتیاری” وەسف دەکات و دەڵێت، “بە گشتی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا عێراق بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە لە راکێشانی گەشتیارانی بیانی، بەڵام هێشتا ژمارەکان لە ئاستی پێویستدا نین، بەراورد بە ساڵی 2019”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت داهاتی ساڵی 2024ـی عێراق لە کەرتی گەشتیاری بگاتە یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و گەشەی ساڵانەی 3.68% دەبێت.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لە عێراق راشیگەیاندووە، ژمارەی گەشتیارانی بیانی بۆ عێراق لە ساڵی 2023 گەیشتووەتە زیاتر لە 400 هەزار گەشتیار و زۆرینەیان خەڵکی ئێران بوون.

دەستەی گەشتوگوزار بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ: رێزی ز...

دەستەی گەشتوگوزار بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ: رێزی زۆر لە گەشتیاران بگرن

داهاتی ساڵانەی گەشتیاری ئاینی لە عێراق هەشت ملیار دۆلا...

داهاتی ساڵانەی گەشتیاری ئاینی لە عێراق هەشت ملیار دۆلارە