رۆژانە تورکیا نزیکەى شەش بۆردومان ئەنجام دەدات

پشتى گوندى گوهەرزێ بۆردومانکرا

964+

وریا فەتاح

جارێکى دیکە تورکیا سنوورى گوندى گوهەرزێى لە قەزاى ئامێدى بۆردومان کرد، رێکخراوى (CPT)ـى ئەمریکیش دەڵێت، لەمساڵدا تورکیا رۆژانە نزیکەى شەش بۆردومانى ئەنجامداوە.

بە وتەى کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى، بۆردوومانەکەى ئەمڕۆى گوندى گوهەرزێ بۆ پشتى گوندەکە بووە لە شوێنێک پێى دەوترێت تەپەى بەهار.

وەک باسى دەکات، لەو شوێنە بارەگاى سوپاى تورکیا هەیە و گەریلا هێرش دەکات و ئەوانیش بۆردومانى شوێنەکە دەکەن و رۆژانە ئەوە دووبارە دەبێتەوە.

بە وتەى کامەران مەلا عوسمان، لەمساڵدا تورکیا هێرشەکانى چڕکردووەتەوە و بەپێى ئامارەکان رۆژانە نزیکەى شەش بۆردومانى ئەنجامداوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سێ رۆژ لەمەوبەر گوللـەتۆپێک لە باخچەی ماڵێکی سەنتەری گوندی گوهەرزێ کەوتەخوارەوە و موختاری گوندەکەش بە 964ـى وت، زیانی بە سێ ماڵی گوندەکە گەیاند.

گوندی گوهەرزێ دەکەوێتە ناحیەی دێرەلوک لەسنووری قەزای ئامێدی ، زیاتر لە 150 ماڵی تێیدایە.

بەپێى ئامارەکانى CPTـى، 1.1.2024 تا 1.7.2024، سوپاى تورکیا یەک هەزار و 76 هێرش و بۆردوومانى بۆسەر خاکى هەرێم ئەنجامداوە.

سێ کەس لە لە بۆردومانەکەى چوارتا گیانیان لەدەست داوە

سێ کەس لە لە بۆردومانەکەى چوارتا گیانیان لەدەست داوە