هێشتاش ماویانه پێبگەن
هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور بازاڕى سه‌ررێگاكانيان ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه
964+
ئه‌مه‌ل ناجى – هه‌ڵه‌بجه
هه‌ناره به‌ناوبانگه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور، هێشتا ماویانه پێبگه‌ن، به‌ڵام له‌و بازاڕانه ده‌بیندرێت كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر رێگاكانى نێوان هه‌ورامان بۆ شاره‌زوور.
یه‌كێك له فرۆشیاره‌كان به 964ـى وت، تاوه‌كو دواى 15.10.2024 كاتى پێگه‌یشتنى هه‌ناره، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى خواستى له‌سه‌ره هێناویانه‌ته بازاڕه‌وه.
وتیشی “گه‌شتیارانى ناوخۆ له سلێمانى و هه‌ولێره‌وه دێن و داواى هه‌نارمان لێده‌كه‌ن”.
بە وتەی خاوەن باخ و فرۆشیارەکانی سەر رێگەی گوندەکانی شارەزوور – ھەورامان، ھەرچەندە نزیکەی سێ ھەفتەی ماوە بۆ وەرزی پێگەشتنی ھەنار، بەڵام بە ھۆی بوونی خواستی ئەو گەشتیارانەی بە رێگەکەدا تێدەپەڕن، بەشێک لە ھەناری باخەکانمان پێشوەختە لێدەکەینەوە و دەیفرۆشین.
بە درێژایی رێگای گوندەکانی شارەزوور – ھەورامان کەپری بچووک، و ماتۆڕی سێ تایی دانراون، و لەپاڵ بەرھەمەکانی دیکەدا، ھەناری ھەڵەبجە و شارەزووریش دەفرۆشن.
جگە لە فرۆشگە بچووک و کاتییەکان، لە ناو بازاڕەکانیشدا، بە رێژەیەکی بەرچاو ھەنار ھێنراوەتە بازاڕ و کڕیاری ناوچەکە و گەشتیارانیش نۆبەرەی ھەناری ئەمساڵ دەكڕن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن