ئەمڕۆ بەشێکی دیکەی کرایەوە
دیواری كۆنكرێتیی نێوان عێراق و سوریا گەیشتە 200 كیلۆمەتر
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ بەشێكی دیكەی دیواری كۆنكرێتیی نێوان عێراق و سوریا كرایەوە، كە 60 كیلۆمەتر درێژییەكەی بوو، بەمەش ئەو دیوارەی لە نێوان هەردوو وڵات دروست كراوە گەیشتە 200 كیلۆمەتر.
لە رێورەسمی كردنەوەی بەشە نوێیەكەی دیوارەكەدا، وەزیری ناوخۆی عێراق عەبدولئەمیر ئەلشەمەری ئامادەبوو، كە دیوارەكە دەكەوێتە ناوچەی ترێفاوی لە باشووری قەزای رەبیعە لە پارێزگای موسڵ.
ئامانجی دروستكردنی دیوارەكە، وەك لە راگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆ و لەسەر زاری وەزیرەكەیەوە هاتووە، بەهێزكردنی ئاسایشی سنووری نێوان هەردوو وڵاتە و رێگریكردنە لە دزەكردن لەو رێگایانەوە بۆ ناو عێراق.
هەروەها وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت، ئامانجیانە سنووریان لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێی عێراق توندوتۆڵ بكەن و ئامێری پێشكەوتووی چاودێرییش دادەنێن.