سینەماکار هەوراز محەمەد

“فیلمی ترسناک دروست بکە، بەڵام بە تێڕوانینێکی کوردی”

964+

بڵند عەلی

هەوراز محەمەد دەرهێنەر و نووسەر و فیلمسازە، بە کوردییەکەی بەڕ و بەحری سینەمایە، زانیارییەکی زۆری لەسەر سینەما و فیلمسازی هەیە و خولیای بابەتە فیزیایی و ئەستێرەناسیشە، کۆمەڵناسی خوێندووە، لە ساڵی رابردووش تێزی ماستەرەکەی لەسەر سینەما و شووناس بوو

هەوراز محەمەد تێڕوانینی جیاوازی هەیە بۆ دۆخی سینەما و دەڵێت، ئاساییە هەتا ئەگەر فیلمی ژانری ترسناکیش دروست بکەین بەڵام دەبێت لە چوارچێوەی چیرۆکە لۆکاڵییەکانی خۆماندابێت

باسی ئەوەش دەکات کە دەبێت تەنانەت نواندنەکانیش کوردی بن، بێ واتایە ئەگەر بێت و کوردێک توڕەبوونەکانی لەناوفیلمەکاندا کوردی نەبێت، دەڵێت لە پێشتردا بینیویەتی.

هەوراز محەمەدی دەرهێنەر خۆی خەڵکی شاری سلێمانییە، بەڵام پەیوەندییەکی فراوانی هەیە لەگەڵ دەرهێنەر و هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان، دەڵێت هەمیشە کە دەچمە فێستیڤاڵێک زۆر خۆشحاڵ دەبم، کە هاوڕێیانم لە باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاواوە دێن و یەکتر دەبینین، بۆ ئێمە ئەمە هیچی کەمتر نییە لە جەژنی قوربان و رەمەزان، هێندە چێژبەخشە بۆمان

بڵند لێی دەپرسێت تۆ بۆچی خۆت پرۆدیوسەری چەندین فیلم بوویت، بەڵام ئێستا خۆت پرۆدیوسەرت نییە بۆ فیلمە سینەماییەکان؟

هەوراز محەمەمەد ئەم جارە میوانی پۆدكاستنی سكرین شۆت بوو، زۆر گەشبینانەش دەڵێت بڕوا بکە ئێمە وەک دەنکی تەزبیح واین، دەبێت هەمیشە لە چواردەوری یەک بین و هەردەم کۆببینەوە لە دەوری یەکتر

هەوراز محەمەد جەخت زۆر لەسەر ئەوە دەکاتەوە، “دەبێت سینەما و هونەر لە قۆناغە سەرەتاییەکانی خوێندنەوە گرنگی پێ بدرێت بۆ ئەوەی رایان بێنین، کاتێک کە ئێمە فیلمێک دروست دەکەین بینەرمان هەمیشە ئامادە دەبێت، بۆیە سینەماش باشترین رێگایە بۆ گەیاندنی هەر مەسجێک”.

دەشڵێت هەتا لەگەڵ سیاسەتیش دوانەیەکی هاوتەریبن، دەبێت لە سینەماشدا سیاسەت هەبێت، وەک لە هەموو ژیانمان هەر پێویستمان بە سیاسەت هەیە.

هونەرمەند هەڵوێست لە سکرینشۆتەوە نهێنی دەدرکێنێت

هونەرمەند هەڵوێست لە سکرینشۆتەوە نهێنی دەدرکێنێت