لە بانکی بەحرکە پارە دەدرێت
سایلۆی هەولێر بۆ جوتیاران: سبەی وەرن بۆ پارەی گەنم
964+
ژووری هەواڵ
سایلۆی هەولێر لە ئاگادارینامەیەکدا بۆ جوتیاران دەڵێت، سبەی پێنجشەممە چەکی پارەی گەنم دابەشدەکەن و دەتوانن سەردان بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25.9.2024، سایلۆی هەولێر رایگەیاند، سبەی دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیاران دەستپێدەکات و بۆ ئەمجارە لە زنجیرە 745 تاوەکو دوو هەزار و 295 چەکی پارەکانیان پێدەدرێت.
جوتیاران دەتوانن لە کاتژمێری 9:00ـی بەیانی تاوەکو 1:00ـی پاش نیوەڕۆ سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن و دواتر دەتوانن لە بانکی بەحرکە پارەکانیان وەربگرن.
“ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت یاخود بریکارنامەی پەسەنکراوی ئەمساڵ بێت وە ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان”، سایلۆی هەولێر وا دەڵێت.
ئەمساڵ، لهلایهن حكومهتى عێراقهوه، بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، و بەپێی رێککەوتنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەزارەتی بازرگانیی عێراق 228 هەزار تۆن بۆ پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن بۆ پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش بۆ پارێزگای دهۆک دیاری کرابوو.