دەستەی ژینگە:

با ساڵی نوێی خوێندن بكەینە ساڵی ژینگە لە قوتابخانەكاندا

964+

شۆڕش قادری

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم داوا دەکات، ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵ بكرێتە ساڵی ژینگە لە قوتابخانەكاندا.

عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سەرۆکی دەستەی گشتی ژینگەی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “لەبەر گرنگیی پاراستن و چاككردنی ژینگە و بەمەبەستی پەرەپێدانی هۆشیاریی ژینگەیی و قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی بە ژینگەمان گەیشتوون، باش وایە ناوەندەكانی خوێندن ئارەزوومەندانە ماوەی خوێندنی ئەمساڵ بە ساڵی ژینگە ناو بنێن لە خوێندنگە و قوتابخانەكاندا و زنجیرە چالاكییەك رابگەیەنن لەم بوارەدا وەك ئەم چالاكییانەی لای خوارەوە”:

1- پێشبڕكییەك بۆ هەڵبژاردنی باشترین دیزاینی لۆگۆ و دروشمی ساڵی ژینگە لە قوتابخانەكەدا.

2- خەڵاتی باشترین سێ پێشنیازی كرداری بۆ جوانكردنی ژینگەی قوتابخانە

3- سازكردنی پێشبڕكێی دووبارە بەكارهێنانەوەی شتومەكەكان

4- رێكخستنی كۆنفرانسێكی زانستی لە رۆژی ژینگەی كوردستاندا.

5- رێكخستنی پێشبڕكییەك بۆ باشترین سێ پڕۆژەی كورتە فیلمی پێنج خولەكی لەبارەی ژینگەوە.

6- پێشبڕكییەك بۆ هەڵبژاردنی باشترین سێ چالاكی هونەری و ئەدەبی تایبەت بەمنداڵان

7- رێكخستنی پێشانگەیەك بۆ ئەو بەرهەم و ئامێر و پێداویستییانەی كە هاوڕێی ژینگەن

8- دروستكردنی كتێبخانەیەكی بچووكی ژینگەیی و هاندانی لایه‌نه‌ ژینگه‌ییه‌كان و قوتابیان بۆ پڕكردنەوەی بە كتێب و گۆڤارە ژینگەییەكان

9- رێكخستنی پێشبڕكێی پاكترین و جوانترین سێ پۆلی قوتابخانە بەپێی پێوەر و ستانداردە ژینگەییەكان.

10- هەڵبژاردنی باشترین سێ رێكخەری كەمپینی ژینگەیی تایبەت بە بوارێكی دیاركراوی ژینگە لە قوتابخانەدا

11- خەڵاتی باشترین سێ توێژینەوەی ژینگەیی بۆ قوتابیان و خوێندكاران

12- پێشبڕكێیەك بۆ هەڵبژاردنی چالاكترین سێ مامۆستا لە بواری پاراستنی ژینگەی قوتابخانەدا

عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگە دەشڵێت، “وەك میكانیزمێكی كرداریی بۆ ئاگاداربوون و سەرپەرشتیكردنی ئەم هەڵمەت و چالاكییانە، وا باشە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە، دەستەیەكی سەرپەرشتیار و ناوبژیوانی لە سێ مامۆستای قوتابخانە دیاری بكات.

دەستەی ژینگە داوا دەکات ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە کرێی تاب...

دەستەی ژینگە داوا دەکات ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە کرێی تابلۆش ببەخشرێت

دەستەی ژینگە بۆ کۆمیسیۆن: بەربژێرەکان پابەند بکەن بە پ...

دەستەی ژینگە بۆ کۆمیسیۆن: بەربژێرەکان پابەند بکەن بە پاراستنی ژینگە