نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی دەچنە قوتابخانە

ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

964+

شۆڕش قادری

ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە بۆ ئەمساڵ نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار قوتابی بچنە قوتابخانە.

کەمێک پێش ئێستا زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان لێدرا و دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە.

پێشتر سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە 964ـی وتبوو، “بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و 800 هەزار قوتابی بە سەرجەم پۆلەکانەوە دەچنە قوتابخانە و دەست بە دەوام دەکەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن و هیچ کێشەیەکیان بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نییە.

هەڵمەتی پاککردنەوەی قوتابخانەکان دەستی پێکرد

هەڵمەتی پاککردنەوەی قوتابخانەکان دەستی پێکرد

ئەمساڵ چەند قوتابی لە هەرێمی کوردستان دەچنە قوتابخانە...

ئەمساڵ چەند قوتابی لە هەرێمی کوردستان دەچنە قوتابخانە؟

نابێت خواردنەوە وزە بەخشەکان لە قوتابخانەکان بفرۆشرێن

نابێت خواردنەوە وزە بەخشەکان لە قوتابخانەکان بفرۆشرێن