"قوتابخانەکان ئامادەن بۆ دەستپێکی دەوام"

ئەمساڵ چەند قوتابی لە هەرێمی کوردستان دەچنە قوتابخانە؟

شۆڕش قادری

دوو رۆژی ماوە بۆ دەستپێکی دەوامی خوێندن و بۆ ئەمساڵیش یەک ملیۆن و 800 هەزار قوتابی دەچنە قوتابخانە.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە 964ـی وت، “بۆ پڕۆسەی خوێندنی 2024-2025 یەک ملیۆن 800 هەزار قوتابی بە سەرجەم پۆلەکانەوە دەچنە قوتابخانە و دەست بە دەوام دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن و هیچ کێشەیەکیان بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نییە.

سەبارەت بە ژمارەی قوتابیانی پۆلی یەکەمی سەرەتایی بۆ ئەمساڵی خوێندن، سامان سیوەیلی وتی، “تا ئێستا هیچ ئامارێکمان بەدەست نەگەیشتووە”.

بازاڕەکان پڕن لە پێداویستی قوتابخانەکان و باری دارایی ...

بازاڕەکان پڕن لە پێداویستی قوتابخانەکان و باری دارایی خەڵکیش ناجێگیرە