قسەی بانکی ناوەندییە

“لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دۆلار بە نرخی فەرمی بەردەست دەبێت”

964+

ئەحمەد مستەفا

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی وتووە، “بەم نزیکانە چەند بانکێک لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەستبەکاردەبن، بۆ خزمەتگوزاری فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران”.

نرخی فەرمی فرۆشتنی هەر 100 دۆلارێک 131 هەزار دینارە، لە کاتێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕی ئازاد 100 دۆلار، لە سەرووی 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە فەیسبووکی خۆی، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نوسیوویەتی، “لە بانكی ناوەندی لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی گفتوگۆ و بەدواداچوونی بۆ چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان كردووە، لەناویشیاندا مافی پێدانی دۆلاری کاش بەو هاوڵاتيیانەی هەرێمی کوردستان کە گەشت دەکەن لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کردووە، سەرەڕای هەوڵەكانيان لە ماوەکانی پێشوودا بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەو بابەتە، بەڵام چەند ئاستەنگێک بووەتە هۆی راگرتنی، ئەوەشئ رایگەیاندووە، “پارێزگاری بانکی ناوەندی دڵنیایی دا کە چەند رێکارێکی نوێیان گرتووەتەبەر و بەم نزیکانە چەند بانکێک لەو دوو فڕۆکەخانەیە دەستبەکاردەبن لە خزمەتگوزاری فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران”.

بە گوێرەی رێکارەکانی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەڕمی، گەشتیاران پێش گەشتەکەیان سەردانی پەنجەرەکانی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی لە بانک و کۆمپانیا رێگەپێدراوەکان دەکات و پسوڵەیەکی پێدەدەن و لە فڕۆکەخانەکان لە پەنجەرەی ئەو کۆمپانیا و بانکانە دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی وەردەگرن.

هەنگاوەکەی بانکی ناوەندی بەهای دۆلار دابەزێنێت؟

هەنگاوەکەی بانکی ناوەندی بەهای دۆلار دابەزێنێت؟

نرخى دۆلار له‌بازاڕه‌كانى هه‌رێم سه‌رووى 150 هه‌زار ...

نرخى دۆلار له‌بازاڕه‌كانى هه‌رێم سه‌رووى 150 هه‌زار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت