فەرماندەی نوێ هات

فەرماندەی هێزەکانی هۆڵەندا كوردستان گۆڕدرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆڵۆنێڵ واڵتەر فەرماندەی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، ئەركەكەی لە كوردستان كۆتایی هات و گەڕایەوە وڵاتەكەی، لە شوێنی ئەو كۆلۆنێل یان شۆیەر دەستبەكار بوو.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان بڵاویكردەوە، کۆڵۆنێڵ واڵتەر فەرماندەی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان لە لایەن راوێژکاری باڵای وەزارەت لیوا بەشدار ئیسماعیل ماڵئاوایی لێكرا، دوای ئەوەی ئەركەكەی تەواو بوو.

رێوڕەسمەكە دوێنێ دووشەممە لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە رێكخرا و سوپاسی فەرماندەی پێشوو كرا بۆ خزمەتی لە كوردستان.

هاوكات سەرچاوەكە رایگەیاند، یان شۆیەر وەك فەرماندەی نوێی هێزەكانی هۆڵەندا لە كوردستان دەستبەكار بوو.

هێزەكانی هۆڵەندا، كە لە 30.4.2023 ئەركیان لە كوردستان كۆتاییهات، ژمارەیان 125 سەرباز بوو، لە چوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییدا بوون و ئەركیان پاراستنی فڕۆكەخانەی هەولێر بوو، ئەو هێزەی ئێستاش لە كوردستانن، زیاتر رۆڵی راوێژكاری و مەشقپێدانی هێزەكانی پێشمەرگە دەگێڕن و ژمارەیان دیاریكراوە.

كچانى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشناى بوارى سه‌ربازى ده‌كرێن

كچانى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشناى بوارى سه‌ربازى ده‌كرێن