هەولێر
ژنێك كوژرا و ژنێكی دیكە بریندار كرا
964+
شۆڕش هەركی – هەولێر
ئەمشەو لە هەولێر و لە گەڕەكی چوارچرا، تەقە لە دوو ژن كرا و یەكێكیان كوژرا و ئەوی دیكەشیان بریندار بوو.
ژنەكان لە نەتەوەی عەرەبن و لەو گەڕەكە نیشتەجێ بوون.
رووداوەكە نزیکی کاتژمێر نۆی ئەمشەو 23.9.224 لە گەڕەکی چوارچرا (سیمی خاتووناوا) روویداوە و پیاوێک تەقەی لە ژنێك و خوشکێكی ژنەکە كردووە.
موقدەم ئەردەلان، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ی وت، رووداوەكە بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە، پیاوێک تەقەی لە ژن و خوشکی ژنەکەی كردووە، ژنەکەی كوشتووە و خوشکی ژنەکەش بریندار بووە”.
وتیشی، تا ئێستا هۆکاری کێشەکە دیار نییە و هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا