دونیا فێنك بووه
لە ته‌واوى ئیداره‌ى سۆران بڕی پێدانى كاره‌با زیادی كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران بڕى پێدانى كاره‌با به هاوڵاتیان زیادى كردووه و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باش دوو هۆكار باس ده‌كات بۆ زیادبوونى كاره‌باكه‌یان.
ئه‌رده‌وام ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیى كارەبای سۆران، بە 964ـى راگەیاند، یه‌ك كاتژمێر كاره‌بایان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كانى ئیداره‌ى سۆران زیاد كردووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانى زیادبوونى كاره‌باش فێنكبوونى كه‌شوهه‌واى سنووره‌كه‌یانه.
وتیشی “له هه‌ندێك شوێن كێشه‌وگرفت له هێڵى گشتیى كاره‌با هه‌بوو، ئه‌ویشمان چاككردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش هۆكارێکی دیکەیە بۆ زیادبوونى كاره‌با”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كاره‌باى زیاتر بده‌نه هاوڵاتیان.
به قسه‌ى كاره‌بای سۆران، ته‌واوى ئیداره‌كه له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا پێویستى به نزیكه‌ى 300 میگاوات كاره‌با هه‌یه.