لە هەولێر
ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر کران کە هێرشیان کردە سەر هونەرمەندێک
964+
شۆڕش قادری
لە هەولێر ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر کران کە هێرشیان کردە سەر هونەرمەندێک.
بەڕێوەبەرایەتيی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەڤیدیۆیەك بڵاوکرایەوە کە هێرش دەکرێتە سەر هونەرمەندێک بەناوی ( بسمان الخطیب)، دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچون کرا و لە ماوەیەکی کەمدا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ع ، پ ،ی ) و(ع ، ع ، ح) دەستگیر کرد”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە گرتەڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت هێرش دەکاتە سەر ئەو هونەرمەندە و تۆمەتباری دووەم وێنەی دەگرێت.
“لە لێکۆڵێنەوەکان لەگەڵ تۆمەتباران دەرکەوت کە کێشەکە کۆمەڵایەتییە”، ئاسایشی هەولێر وادەڵێت.
دووپاتیشی دەکاتەوە هەرکەسێک کاری نایاسای ئەنجام بدات لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر دەستگیر دەکرێت لەهەر ئاست و پۆستێکدابێت و هیچ کەسێک لەسەروی یاساوە نییە.