كارەكانی بە گرافیك نمایش دەكرێن

فرانز كافكا لە هەولێرە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

پێشانگایەکى تایبەت بە كارەكانی نووسەر و رۆماننووسی ناودار و كۆچكردووی جیهانی، فرانز كافكا لە هەولێر كرایەوە.

لە پێشانگاكەدا لە لایەن كونسوڵخانەی كۆماری چیك لە هەولێر كراوەتەوە و لە گەلەری میدیا نمایش كراوە.

لە پێشانگاكەدا ژیان و كار و بەرهەمەكانی كافكا بە شێوەی گرافیك دیزاین كراوە و نمایش كراوە.

لە رێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگاكەدا پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو و كارێل كۆرتانێك كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك لە هەولێر و ژمارەیەك نووسەر و هونەرمەند و هاوڵاتی ئامادەبوون.

لە دیداری بەرپرسانی هەولێر و كۆماری چیك، وەك لە راگەیاندراوی پارێزگای هەولێردا هاتووە، جەخت لە پەرەپێدانى پەیوەندییە کولتوورى و فەرهەنگی و هونەرییەكانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى چیک کرایەوە.

فرانز كافكا نووسەر و رۆماننووسێكی ناوداری جیهانییە و بە رەگەز چیكییە، لە 1883 لەدایك بووە و لە 1924 كۆچی دوایی كردووە و تەنیا 40 ساڵ ژیاوە.

كافكا بە ئایین جوو بووە و بە ئەڵمانی دەینووسی، كۆمەڵێك بەرهەمی ئەدەبی هەیە، كە وەك شاكاری بواری ئەدەب و نووسین سەیر دەكرێن و بە یەكێك لە باشترین نووسەرانی بواری رۆمان، چیرۆك و كورتە چیرۆك دەناسرێت و نووسینەكانی جێی سەرنج بوون بەهۆی كەسایەتی و پاڵەوانی ناو چیرۆكەكانی، كە كەسانی سەیر و نامۆ بوون و لە چوارچێوەی ئەدەبی كارەسات و خامناكی و عەبەسیەت و رەشبینی دەینووسی، دیارترین بەرهەمەكانی “دادگا، مەسخ، قەڵا” بوون.

مێژووى زیاتر له‌ 2500 ساڵ له‌مه‌وبه‌رى هه‌ولێر ده‌كر...

مێژووى زیاتر له‌ 2500 ساڵ له‌مه‌وبه‌رى هه‌ولێر ده‌كرێته‌ كتێب