داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی كردوووە

“ئەپیکۆر” ئامادەیە نەوتی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكات

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایگەیاند، ئامادەیە نەوتی كوردستان رەوانەی دەرەوە بكات، داوای كۆبوونەوەی بەپەلەش دەكات.

كۆمەڵەكەی كە بە “ئەپیكۆر” ناسراوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 22.9.2024 لە راگەیاندراوێكدا  داوای کۆبوونەوەی “بەپەلە” سەبارەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات لە نێوان خۆیان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق.

كۆمەڵەكە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەو مەرجەی دڵنیایی بدرێت شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان بدرێت و مەرجە ئابووری و بازرگانییەکانیشیان بپارێزرێن.

لەوەتەی ئاداری 2023ەوە هەناردەی نەوتی كوردستان دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس وەستاوە، لە ماوەی رابردووشدا چەندین كۆبوونەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوە، هەروەها لەگەڵ توركیاش كۆبوونەوەی جیاجیا كراوە.

كێشەی گەورە لە هەناردەی نەوتی كوردستان نرخی هەقدەستی كۆمپانیاكانە، لە رۆژانی رابردووش محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمبارەیەوە قسەی كرد و ئاماژەی بەوەدا، یان دەبێت گرێبەستی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت هەموار بكرێتەوە، یان یاسای بودجەی عێراق، چونكە كرێی كۆمپانیاكان لە نێوان گرێبەستی عێراق و كوردستان لەگەڵ كۆمپانیاكان جیاوازییەكی زۆری هەیە.

ئەمڕۆ بۆری گواستنەوەی نەوتی کوردستان ئامادە دەبێت

ئەمڕۆ بۆری گواستنەوەی نەوتی کوردستان ئامادە دەبێت