ناوتان نوسیووە بچن

نەخۆشخانەی منداڵانی دکتۆر جەمال دەرزی گەشەی بۆ هات

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەو دایک و باوکانەی ناونووسی منداڵاکانیان کردبوو بۆ دەرزی گەشە ئاگاداربن، لە بڵاوکراوەیەکدا نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان ئاگاداریان دەکاتەوە، بچن بۆ وەرگرتنی دەرزی گەشەی منداڵەکانیان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22.9.2024، لە بڵاوکراوەیەکی نەخۆشخانەکە هاتووە، بۆ كەسوكاری ئەو منداڵانەی كێشەی گەشەیان هەیە ئیدارەی نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری كەسوكاری ئەو منداڵانە ئاگادار دەکاتەوە سەردانیان بکەن.

نەخۆشخانەکە دەشڵێت، ئەو دایک و باوکانەی منداڵەکانیان كێشەی گەشەیان هەیە و ناویان لەلای لیژنەی گەشە تۆماركراوە، سەردانی لیژنەی گەشەی نەخۆشخانەكە بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی دەرزی گەشەی منداڵ، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لەو دەرزییە گەیشتوەتە نەخۆشخانەكەیان.

ئەم دەرزییە ناوی دەرزی گەشەی منداڵە، ئەگەر منداڵێك سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بكات، پشكنینی بۆ دەكەن، ئەگەر پێویستی پێی بوو دەرزیەكەی بۆ دەكرێت، زۆر پێویست بێت دەرزییەكەی چەند جارێك بۆ دەكرێت، بەڵام هەندێك هاوڵاتی لە دەرەوەی نەخۆشخانەكانی دەوڵەت ئەم دەرزیە بۆ منداڵەكانیان بەكاردەهێنن.

ئەم دەرزییە بۆ گەشەی باڵا و جوانكاری بەكاردێت، بەڵام ئەگەر زانستی نەبێت منداڵەكە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن و فشاری خوێن و شەكرە و نەخۆشی دیكەش دەكات.

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: بەغدا دەرزیی گەشەمان بە ک...

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: بەغدا دەرزیی گەشەمان بە کەمی بۆ دەنێرێت

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا: لای خۆتانەوە دەرزی گەشە لە منداڵە...

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا: لای خۆتانەوە دەرزی گەشە لە منداڵەکانتان مەدەن