لە کەرکوک

دایکی ئەو ژنەی لەشەڕی نێوان دوو بنەماڵە کوژرا بە جەڵتە گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دایکی ئەو ژنەی دوێنێ شەو لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە کەرکوک کوژرا، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.

ئەحمەد علی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی بە 964ـی وت، “درەنگانێکی ئەمشەو 21.9.2024 تەرمی ژنێکی تەمەن 65 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان و دەرکەوت کە بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە”.

“بە وتەی کەسوکارەکەی، دایکی ئەو ژنەیە کە دوێنێ شەو لەشەڕی نێوان دوو بنەماڵە کوژرا”، ئەحمەد عەلی وای وت.

درەنگانێکی شەوی هەینی 20.9.2024 بەهۆی شەڕی دوو دراوسێ لە خانووە زیادەڕۆکانی گەڕەکی یەکی حوزەیران لە کەرکوک، ژنێکی تەمەن 43 ساڵ کە دایکی حەوت منداڵە، كوژرا.

سەرمەد عەلی دراوسێ ماڵی ئەو ژنە بە 964ـی وت، لەسەر ئەو رووداوە کەسێک دەستگیر کراوە و سێ کەسی دیکەش بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە کە هەڵهاتون و تا ئێستا دەستگیر نەکراون.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

ژنێکی تەمەن 43 ساڵ و دایکی حەوت منداڵ کوژرا

ژنێکی تەمەن 43 ساڵ و دایکی حەوت منداڵ کوژرا

تازە زاواکەی کەرکوک خەریک بوو لە بنکەی پۆلیسی شەوی زاو...

تازە زاواکەی کەرکوک خەریک بوو لە بنکەی پۆلیسی شەوی زاوایەتی بەڕێبکات