لە هەولێر

زیاتر لە هەزار و 500 داری ئەلبیزیا و سیسەم دەچێندرێن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە چوارچێوەی سەوزكردنی ھەردوو شەقامی سەرەکى 120 و 150 مەتری، هەزار و 500 داری جۆرەكانی ئەلبیزیا و سیستەم دەچێندرێن.

راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە 21.9.2024 ئاماژەی بەوەداوە، ھەڵمەتێک بۆ سەوزکردنی شەقامی بەحرکە لە نێوان ھەردوو شەقامی سەرەکى 120 مەتری و 150 مەتریی ھەولێر دەستی پێکردووە و زیاتر ھەزار و 500 داری جۆری ئەلبیزیا و سیسەم دەچێندرێت، پێشتریش لە نێوان شەقامی 100 مەتری و 120 مەتری نزیکەی ھەزار دار چێنراوە.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، بەپێی پێوەر رووبەری رێژەی سەوزایی لە شارى ھەولێر 20% دەبێت و بە تەواوبوونی ئەو ھەڵمەتانەش رێژەی سەوزایی زیاتر دەبێت.

هەروەها پارێزگای هەولێر ئەوەی باس كردووە، تا کۆتایی ئەم ساڵ ھەڵمەتی سەوزکردنی ھەولێر بەردەوام دەبێت و ئامانج لێى زیادکردنى رێژەکەیە بۆ 50%، کە بەھۆیەوە رێژەی سەوزایی زیاد دەبێت و ژینگەی ھەولێریش پاک دەبێت، هەروەها شەقام و شوستەکانى شارى ھەولێریش جوانتر دەبن.

ئەندازەی پاركەكانی هەولێر دەیەوێت ژمارەیەکی پێوانەیی ...

ئەندازەی پاركەكانی هەولێر دەیەوێت ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات