ساڵی 2014 لە رەققە ژیاوە

ژنێکی سوێدی لەسەر بەکۆیلەکردنی ژن و منداڵی ئێزدی دادگایی دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

دادگای سوێد ژنێکی تەمەن 52 ساڵ تۆمەتبار دەکات بەوەی لە سەردەمی دەسەڵاتی رێکخراوی داعش منداڵ و ژنی ئێزدی بە کۆیلە کردووە و بڕیارە مانگی داهاتوو دادگایی بکرێت.

بە گوێرەی تۆمەتەکان، ژنەکە لە ساڵی 2014 تا 2016 بەشداربووە لە جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری رەققە ژن و منداڵی ئێزدیی کردووە بە کۆیلە.

تۆمەتبارەکە ناوی لینا لەینا ئیسحاقە، هاوڵاتییەکی بەرەچەڵەک سوێدیە و لە کاتی لێکۆڵینەوەی پێشوودا شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، ئەو ژنە لە رەققە خەڵکی کردووە بە کۆیلە و پێشتر بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2014ـدا کوڕە دوو ساڵانەکەی بردبووە سوریا، لە سوێد سزا درابوو و سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

ژنەکە ئەو کاتە بە هاوسەرەکەی وتووە کە خۆی و کوڕەکە تەنپا بۆ پشوو دەچن بۆ تورکیا، بەڵام لە تورکیاوە دەربازی سوریا بوون و چوون بۆ رەققە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دانیشتنی دادگایی ئەو ژنە لە 7ـی تشرینی یەکەمی داھاتوو دەستپێدەکات و نزیکەی دوو مانگ دادگاییکردنەکە بەردەوام دەبێت.

گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى

گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى "گرزه‌رك" رووفاتى ئێزدییه‌كان نه‌بوو