زیاتر له‌ هه‌شت ملیار دينار‌

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی هاوشێوه‌ى هه‌فته‌ى رابردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی، بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت داهاته‌كه‌ بریتییه‌ له‌ زیاتر له‌ هه‌شت ملیار دینار‌ و 77%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

داهاته‌ كۆكراوه‌كه‌ هى رۆژی 14.9.2024 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 20.9.2024، بریتیه‌ له‌ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان.

كۆى گشتنى داهاته‌كه‌ هه‌شت ملیار و 440 ملیۆن و 87 هه‌زار و 102 دینار بووه‌، به‌جۆرێك كه‌ 77% ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و 23%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه‌.

داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی نزيكه له داهاتى هه‌فته‌ى رابردوو، كه بريتى بوو له  هەشت ملیار و 730 ملیۆن دینار.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، شه‌ش ملیار و 462 ملیۆن و 868 هه‌زار و 202 دیناری واتا 77%ی داهاته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ملیارێك و 977 ملیۆن و 158 هه‌زار و 900 دیناری، واتا 23% به‌شێوه‌ی چه‌كه‌.

ئه‌و داهاته‌ى ماڵه‌په‌ره‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانییه‌، كه‌ پێكدێن له‌ 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه‌ و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

شه‌فافیه‌ت: داهاتى هه‌فته‌ى رابردوو زیاتر له‌ 11 ملی...

شه‌فافیه‌ت: داهاتى هه‌فته‌ى رابردوو زیاتر له‌ 11 ملیار دینار بووه‌