مانگانه‌ 30 هه‌زار موبایل به‌رهه‌مدێنێت

لە ھەولێر گه‌وره‌ترین كارگه‌ى دروستكردنى موبایل ده‌ستى به‌ به‌رهه‌مهێنان كرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌سته‌ى وه‌به‌رههێنان ده‌ڵێت، لە ھەولێر گەورەترین کارگەی دروسـتکردنی مۆبایل لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستی بـە بەرھەمھـێـنان کردووه‌.

ده‌سته‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ کارگەكه‌ ناوى ئینفینیکسه‌ تایبەته‌ بە دروستکردنی مۆبایل.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌م کارگەیە بە یەکەم کارگەی بەرھەمھێنانی مۆبایلی زیرەک دادەنرێت لە رۆژھەڵاتی نـاوه‌ڕاستدا، کە بە ھاوکاری شارەزایانی چینی لە بواری تەکنەلۆژیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌رهه‌مى مانگانەشى 30 هه‌زار مـۆبـایـله‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، كه‌ کارگەکە دەیان ھەلیکاری رەخساندووە کـە 97% دەستی کاری ناوخۆیین کە بەشێکیان کوردانی ئێزدی رزگاربوی دەستی داعشن.

خاوەن کێڵگە کشتوکاڵى و پەلەوەریى و کارگەکانى پێنجوێن ئ...

خاوەن کێڵگە کشتوکاڵى و پەلەوەریى و کارگەکانى پێنجوێن ئاگادار دەکرێنەوە