واژۆیان کرد

دوو ژووری سەرای سلێمانی تایبەت دەکرێ بە میرنشینی بابان

964+
ئەحمەد مستەفا

بە گوێرەی لێکتێگەشتنی میرایەتی بنەماڵەی بابان و رۆشنبیری سلێمانی، دوو ژووری سەرای سلێمانی تەرخان دەکات بۆ وێنەی پاشاکانی بابان و دۆکیۆمێنتی تایبەت بە مێژووی میرنشینی بابان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.9.2024، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ بوژاندنەوە و پاراستنی زیاتری سەرای سلێمانی واژۆ کرا، مەهدی محەمەد عەلی بابان بە نوێنەرایەتی میرایەتی بنەماڵەی بابان و موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی واژۆیان لەسەر یاداشتەکە کرد.

لە بڵاوکراوەیەکدا رۆشنبیری سلێمانی کە وێنەکی بۆ 964 نێردراوە دەڵێت، بەپێی لێکتێگەیشتنەکە سەرای سلێمانی وەکو شوێنێکی مێژوویی و کلتووری و فەرهەنگی کە شوێنەواری حوکمڕانیی میرنشینی بابانە، بەشە کلتورییەکەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو لێکتێگەیشتنە بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری، دوو ژووری سەرای سلێمانی تەرخان دەکات بۆ وێنەی پاشاکانی بابان و دۆکیۆمێنتی تایبەت بە مێژووی میرنشینی بابان، لەڕووی بابەتییەوە ئەم دوو ژوورە لەلایەن میرایەتیی بنەماڵەی بابانەوە دابین دەکرێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانییەوە ئیدارە دەدرێت.

رێورەسمی واژۆکردنەکە؛