• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

زیانی گیانی نەبووە

درۆنێک لە گوندێکی دێرەلوک کەوتەخوارەوە

964+

ژووری هەواڵ

درۆنێک لەناو گوندی سەرگەڵێ لە سنووری ناحیەی دێرەلوک کەوتەخوارەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنیش لە سنووری قەزای ئامێدی دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18.9.2024، هاوڵاتیەکی گوندی سەرگەڵێ ڤیدیۆیەک بۆ 964 ناردووە و دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا لەنزیک کاتژمێر 9:30 خەڵکی گوندەکە گوێیان لە دەنگێکی بەرز و تەقە بووە و دوای ئەوە درۆنێکیش کەوتوەتە خوارەوە لەناو گوندەکەدا، وەکو لە ڤیدیۆکەشدا دەردەکەوێت درۆنێک لەدەستی کەسێکدایە.

هەیوار ستار، هاوڵاتی گوندی سەرگەلێ بە 964ـی وت، “گوێمان لە دەنگێکی بەرز بوو لە دەرەوە و لە ماڵ چوینە دەر بینیمان درۆنێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ناو گوندەکەمان کەوتبووە خوارەوە”.

وتیشی، بۆردومانەکە چەند رۆژێکە لە دەوروبەری گوندەکەیان بەردەوامە، بەڵام ئەمجارە گولەتۆپێک کەوتووەتە ناو گوندەکە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

سەرچاوەییەکی ئەمنی لە سنووری قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، نزیکەی 20 رۆژە بەبەردەوامی لە سنووری ناحیەی دێرەلوک لە گوندەکانی گوهەرزێ و سەرگەڵێ و بلاڤە و زنجیرە چیایی مەتینا و گارە بەبەردەوامی لەلایەن فرۆکەکانی جەنگی تورکیاوە بۆردومان دەکرێن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، کەمێک پێش ئێستا درۆنێک لەناو گوندی سەرگەڵێ کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. بەڵام نزیکەی مانگێکە هیچ گولەتۆپێک نەکەوتۆتە ناو گوندەکانی سنووری ناحیەی دێرەلوک.

پێداچوونەوە: هاوبەش

درۆن لەسەر ئاسمانى کامپى مەخمور دەخولێتەوە

درۆن لەسەر ئاسمانى کامپى مەخمور دەخولێتەوە

پارێزگاری كەركوک هەموو فەرمانبەرانی پارێزگاكەی خەڵات دەكات

باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک

چییان بۆ دەكات؟

پارێزگاری كەركوک هەموو فەرمانبەرانی پارێزگاكەی خەڵات دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە راگەیاندراوێكی پارێزگای كەركوكدا هاتووە، پارێزگار رێنمایی دەركرد بە پێدانی “سوپاس و پێزانین، سەرجەم فەرمانبەرانی كەركوك خەڵات بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 5.1.2025 پارێزگاری كەركوک رێبوار تەها رێنمایی دەركرد نووسراوی سوپاس و پێزانین “شكر و تقدیر” پێشكەش بە هەموو فەرمانبەرانی فەرمانگە فەرمییەكانی پارێزگای كەركوک بكرێت.

سوپاس و پێزانین بۆ فەرمانبەران گرنگیی خۆی هەیە و بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت، پێدانی سوپاس و پێزانینی وەزیر یان پارێزگار مانگێك سەرموچەی فەرمانبەران پێشدەخات.

پارێزگاری كەركوک هەموو فەرمانبەرانی پارێزگاكەی خەڵات دەكات

فەرمانبەرانی تەندروستی کەرکوک شەش رۆژە چاوەڕێی موچەن

فەرمانبەرانی تەندروستی کەرکوک شەش رۆژە چاوەڕێی موچەن