460 بریندار پێویستیان بە نەشتەرگەرى بووە

ئامارى نوێى تەقینەوەکانى لوبنان راگەیەنرا

964+

وریا فەتاح

بەپێى نوێترین ئامارەکانى تەندروستى لوبنان، ژمارەى کوژراوانى تەقینەوەکانى دوێنێ بۆ 12 کەس بەرز بووەتەوە و 10 لەسەدى بریندارەکانیش برینەکانیان سەختن.

ئاژانسى هەواڵى لوبنان هەرچەندە لە بەیانى ئەمڕۆدا رایگەیاندبوو کە ژمارەى بریندارەکان بۆ 4000 کەس بەرز بووەتەوە، بەڵام کەمێک لەمەوبەر لە زارى وەزیرى تەندروستى ئەو وڵاتەوە ئامارێکى نوێى راگەیاند کە 2750 بۆ 2800 کەس بریندار بوون.

ئاشکراشى کردووە، 12 کەس کە دووانیان منداڵى تەمەن 8 ساڵ و 11 ساڵن، کوژراون و نزیکەى 10 لەسەدى بریندارەکان کە کەمتر لە 300 کەسن، باری تەندروستیان زۆر ناجێگیرن.

باس لەوەشکراوە کە بەشێکی زۆریان لە چاودێری چڕدان بەهۆی برینداربوونی دەموچاو و کاریگەری لەسەر هەناسەدانیان، پێویستییان بە هەناسەدانی دەستکرد هەیە.

“لە ناو بریندارەکاندا، 1800 کەسیان پێویستیان بە خەواندن هەبووە و لە نەخۆشخانە ماونەتەوە، لەو ژمارەیە 400 برینداریان نەشتەرگەریان بۆ کراوە”، تەندروستى لوبنان وادەڵێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە 100 نەخۆشخانە پێشوازیان لە بریندارەکان کردووە و هەزار و 184 ئامبوڵانسیش هەزار و 817 برینداریان گواستووەتەوە.

هەرچەندە وەک ئەوەى تەندروستى لوبنان باسى کردووە 92%ـى بریندارەکان لەناوخۆدا چارەسەریان بۆ دەکرێت، بەڵام بەشێکى دیکەیان دەگوازرێنەوە بۆ ئێران و لەوێ چارەسەریان بۆ دەکرێت.

حیزبوڵا متمانەى بە مۆبایل و تۆڕى پەیوەندییە جیهانییەک...

حیزبوڵا متمانەى بە مۆبایل و تۆڕى پەیوەندییە جیهانییەکان نەبوو بۆیە پەیجەرى بەکار دەهێنا