لوفتهانزای ئەڵمانیش بۆ تاران و تەلئەبیب رایگرتووە
هێڵى فرۆکەوانى فەرەنسى گەشتەکانى بۆ بەیروت و تەلئەبیب راگرت
964+
وریا فەتاح
هێڵی ئاسمانی فەرەنسی “ئایر فرانس” راگرتنی گەشتەکانی بۆ تەلئەبیب و بەیروت تا رۆژی پێنجشەممە راگەیاند و لوفتهانزای ئەڵمانیش هەر دوێنێ شەو گەشتەکانى بۆ تاران و تەلئەبیب راگەیاند.
حیزبوڵا متمانەى بە مۆبایل و تۆڕى پەیوەندییە جیهانییەکان نەبوو بۆیە پەیجەرى بەکار دەهێنا
هێڵى ئاسمانى فرۆکەوانى فەرەنسى لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەهۆی دۆخی ئەمنیی ئەو شوێنەی کە مەبەستە، کۆمپانیای ئایر فەرەنس گەشتەکانی لە نێوان پاریس شارل دیگۆل و بەیروت لەلایەک لە نێوان پاریس شارل دیگۆل و تەلئەبیب لەلایەکى دیکە، تا 19.9.2024 راگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی دۆخی سیاسى و ئەمنى ئەو وڵاتانە دەکەن و دەیانەوێت سەلامەتى بۆ سەرنشینان و فڕۆکەکان دەستەبەر بکەن.
هێڵەکە بەهۆى راگرتنى گەشتەکانى، ژمارەیەک گەشتى هەڵوەشاوەتەوە هەر بۆیە بە قەرەبووکردنەوەیان، ئەوەش بە دواخستنى گەشتەکانیان یان بە گێرانەوەى پارەى تکتەکانیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەردوێنێ، هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، بەهۆى تەقینەوەکانى لوبنان و ئەگەری زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تاران و تەلئەبیب رادەگرێت.