داوای چارەسەر کردن دەکەن

گەڕەکێکی هەولێر سێ مانگە کێشەی ئاوییان هەیە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

گەڕەکی برایەتی لەشاری هەولێر سێ مانگە کێشەی بێ ئاویان هەیە و تاوەکو ئێستا کێشەکیان بۆ چارەسەنەکراوە.

ناحیەی دارەتوو، چەند سالێکە کێشەی بێ ئاویان هەیە، لە ناو ناحیەکەش دانیشتووانی گەڕەکی برایەتی لەم هاوینە زۆرترین ئازاریان چەشتووە بەدەست بێ ئاویەوە و لە مانگی شەشەوە تاوەکو ئێستا نەبووە هەفتەیەک ئاویان بەباشی بێت.

خاتوونێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، بە پەیامنێری 964ـی وت، “یان ئەوەتا ئاومان ناێت، یانیش ئەگەر بێت کاتژمێر 2و نیوی شەو دێت، ئێمە وەکو پاسەوانی شەوانمان لێ هاتووە و پاسەوانی ئاو دەکەین”.

دانیشتوویەکی تری گەڕەکە قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “جار جار کەنتەرێکی خێرخوازی ئاوی بۆ دەهێنان بەڵام ماوەیەکە ئەویش نەماوە و بەناچاری هەفتانە ئاو دەکڕێن”.

هەڵبەتە دانیشتوانی گەڕەکە باسی ئەوەشیان کرد چەند سالێکە تەنها لە وەرزی هاویندا تووشی ئەو کێشەیە دەبنەوە، وەرزەکانی تری ساڵ ئەو کێشەیەیان نیه.

964 لەسەر کێشەی بێئاوی ئەو گەڕەکە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ئاوی دەورووبەری هەولێر و فەرمانگەی ئاوی دارەتووەوە کرد بەڵام کەسیان وەڵامی پەیوەندیەکەیان نەدایەوە

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەولێر دەیەوێت كێشەی بێئاوی ماڵان چارەسەر بكات

هەولێر دەیەوێت كێشەی بێئاوی ماڵان چارەسەر بكات