"گەر نەگەڕێنەوە کورد دەبێتە کەمینە"

داوا لە خەڵکی خورماتو دەکرێت بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە قەزاکە

+964

سیروان خورشید – خورماتوو

لە قەزای خورماتوو لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە ھەڵمەتی ھۆشداریدان بە ھاوڵاتیان دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بەشداری لە سەرژمێری بکەن و داوا دەکەن ئەوانەی خەڵکی خورماتوون و نیشتەجێی شارەکانی ھەرێمن بگەڕێنەوە و لە سەرژمێریەکەدا خۆیان لەخورماتوو تۆماربکەن.

عومەر مەدحەت، بەرپرسی بەشی سەرژمێری لە خورماتوو بە 964ـی وت، “ماوەی چەند رۆژێکە رێکارەکانمان دەستپێکردووە و بەشێوەی تەجریبی دەستمان بەپڕۆسەکە کردووەو داواکارین ھاوڵاتیان ھاوکارمان بن.”

وتیشی، سەرژمێری رێکارێکی گرنگە و پێویستە ھاوڵاتیان و بەتایبەت نەتەوەی کورد بابەتەکە بەجدی وەربگرێت و ئەوانەی لە شارەکانی ھەرێمن بگەڕێنەوە بۆ قەزاکە، چونکە بەشداریکردن ئەگەر لە ھەرێم جارێک گرنگ بێت لەم ناوچە دابڕاوانە  10جار گرنگە، چونکە شوناسی نەتەوەی دەپارێزێت.

دەشڵێت، لە ئەگەری نەگەڕانەوەی کوردانی خورماتوو کە لەشارەکانی ھەرێم نیشتەجێن ئەوە مەترسی لەسەر شوناسی نەتەوەیی و کوردی شارەکە دروست دەکات و لەم شارەدا کورد وەکو کەمینەیی لێدێت”.

ژمارەی دانیشتوانی خورماتوو زیاتر لە210 هەزار كەسەو لەسێ نەتەوە پێکدێن و زۆرینەی دانیشتوانی قەزاکە لە نەتەوەی کورد پێکدێت، بەجۆرێک %40ـی کورد و %35ـی تورکمان و %25ـی لەنەتەوەی عەرەبە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

کێشەی زەویوزار گرژی خستە نێوان جوتیارانی سنووری خورما...

کێشەی زەویوزار گرژی خستە نێوان جوتیارانی سنووری خورماتوو