لە گەرمیان
ناوی پاڵێوراوان بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بڵاوکرایەوە
964+
شۆڕش قادری
ئیدارەی گەرمیان ناوی پاڵێوراوانی بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بڵاوکردەوە.
لیژنەی دامەزراندنی ئیدارەی گەرمیان لیستێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “داوا لەو کەسانە دەکەین ناویان لە لیستەکەدا هاتووە و لە ماوەی رابردوودا داواکارییان بۆ دامەزراندنی گرێبەست بە شێوەی ئۆنلاین پێشکەش کردووە، لە کات و شوێنی دیاریکراو بە بەڵگەنامەی پێویست و ئاماژە پێکراو، بەپێ ئەم خشتەیەی خوارەوە ئامادە بن بەمەبەستی چاوپێکەوتن”.
بەشەکان و کاتی چاوپێکەوتن:
– رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، 22 و 23ی ئەم مانگە ( شۆفێر + پرسگە + کارگوزاری و باخەوان)، کاتی چاوپێکەوتن، کاتژمێر 10 بەیانی بۆ یەکی پاشنیوەڕۆ.
– رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، 24 و 25ی ئەم مانگە (پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان + ڕاگەیاندن + زانستە مرۆڤایەتییەکان + ڕوپێوی + ئەندازیاری شارستانی)، کاتی چاوپێکەوتن کاتژمێر 10 بەیانی بۆ یەکی پاشنیوەڕۆ.
-رۆژانی پێنجشەممە و یەکشەممە، 26 و 29ی ئەم مانگە، (ژمێریاری + IT)، کاتی چاوپێکەوتن، کاتژمێر 10 بەیانی بۆ یەکی پاشنیوەڕۆ.
– رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، 30.9.2024 و 1.10.2024 (یاسا + کارگێری + ئینگلیزی )، کاتی چاوپێکەوتن، کاتژمێر 10 بەیانی بۆ یەکی پاشنیوەڕۆ.
ئاماژە بەوەش کراوە، شوێنی چاوپێکەوتن لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی رۆشنبیريی گەرمیانە بەرامبەر مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب.
ئەوانەی ناویان هاتووەتەوە دەبێت لە کاتی چاوپێکەوتن ئەم پێداویستیانەی خوارەوەیان پێبێت و پێداویستییەکان دەبێت، بەشێوەی (رەسەن- ئەسڵی) و (کۆپی – استنساخ) بن.
1 – کارتی نیشتمانی (پاڵێوراو و ناسنامەی ئەندامانی خێزان)
2 – کارتی زانیاری
3- بڕوانامە یان پشتگیری بڕوانامە
4-فەرمانی وەزاری کاری خۆبەخشی،ئەگەر هەبوو.
5- کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید، پێویستە ناسنامەی شەهید یان پشتگیری بەڕێوەبەرایەتيی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ خۆیان بهینن.
هاوپێچی لیستەکە لەخوارەوە: