چەند بڕیارێك دەرچوون
سلێمانی دەیەوێت هەڵبژاردنێكی ئارام لە شارەكەیدا بەڕێوەبچێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لیژنەی ئارامی لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە مانگی داهاتوو، پێویستە هەموو لایەك خۆیان لە توندوتیژی و بەریەككەوتن بەدووربگرن و شێوازێكی مەدەنیانە بۆ بانگەشەكردن بەكار بهێنن.
پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 17.9.2024 لە پەیجی فەرمی خۆیدا چەند بڕیارێكی بڵاوكردەوە، كە لە لایەن لیژنەی ئارامییەوە دەرچووە.
لیژنەكە دەڵێت، لیژنەی ئارامی دوای بڕیار و رێنماییەكانی لیژنەی باڵای ئارامیی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكان، كە لە كۆبوونەوەی 27.8.2024 لە هەولێر كرا، چەند بڕیارێك رادەگەیەنێت، لەوانە هەڵگرتنی چەک و نمایشی سەربازی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا قەدەغەیە.
هەروەها پێویستە هەموو كاندیدەكان، لیستەكان، قەوارە و هاوپەیمانیەتییەکان و هەوادار و پشتیوانەکانیان بە شێوازێکی مەدەنیانەی دوور لە توندوتیژی و بەریەککەوتن بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن.
بڕیارەكان بە گشتی بەم جۆرەن، كە لە نووسراوە فەرمییەكدا هاتوون: