ژمارەیەک هاوڵاتی کە دەیانەوێت بچن بۆ عومرە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە
ئەوانەی لە سعودیە گیریان خواردووە
وەزارەتی ئەوقاف: لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی عومرەکارانین
964+
شۆڕش قادری
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم دەڵێت، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو عومرەکارانەدان، کە لە سعودیە گیریان خواردووە.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، “بەهۆی کێشەی هێڵی فڕۆکەوانی عێراق و سعودیە، ژمارەیەکی زۆر لە عومرەکاران لە سعودیە گیریان خواردووە، کە نزیکەی دوو هەزار کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن”.
“عومرەکاران لە دۆخێکی باشدان و لە هۆتێل ماونەتەوە”، نەبەز ئیسماعیل وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق و نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە لەسەر خەتن بۆ ئەوی کێشەکە چارەسەر بکەن، بەڵام پێدەچێت کاتێکی زۆر بخایەنێت و درەنگ بکەوێت.
نەبەز ئیسماعیل وتیشی، ئەگەر بەمزووانە کێشەکە چارەسەر نەکرێت، لە رێگای وشکانییەوە عومرەکاران دەگەڕێندرێنەوە عێراق و هەرێمی کوردستان.