لەبارەى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراند

راگەیەنراوێک لە وەزارەتى داراییەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم رەتى دەکاتەوە کە رێگربن لە پێدانى فۆڕمى زەوى بە فەرمانبەرانى تایبەت بە رێکخراوەکان.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوەکەیدا رایگەیاندووە، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە پێدانی فۆڕم و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆراندا نییە و دوور و نزیک ئێمە بەشێک نین لەو بابەتە.

رەتیشى دەکاتەوە ئەو دەنگۆیانە راستبن کە دەڵین، وەزارەتى دارایى رێگرە لە پێدانى فۆڕمى زەوى بەو فەرمانبەرانەى کە تایبەتن بە رێکخراوەکان لە وەزارەتى دارایى و ئابورى، وەک لە راگەیەنراوەکەشدا خراوەتەڕوو، ئەو کەسانەى وادەڵێن، هیچ زانیارییەكیان لە بارەی رێكار و شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نییە.

جەختیش لەوەکراوەتەوە، هەموو ئەو رێنمایی و رێکار و خاڵبەندییانەی بۆ پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و تەواوی چین و توێژەکان دیاریکراوە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانە نەک وەزارەتى دارایى.

رێنمایى پڕکردنەوەى فۆڕمى وەرگرتنى زەوى بۆ شارەوانییەک...

رێنمایى پڕکردنەوەى فۆڕمى وەرگرتنى زەوى بۆ شارەوانییەکان نێردرا