سێ رۆژ ماوە هەیە بۆ تانەدان

ناوی 30 پاڵێوراو بۆ سەنتەری ئۆتیزمەکەی ئاکرێ و بەردەڕەش راگەیەندرا

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، لیستی ناوی پاڵێوراوانی بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە سەنتەری ئۆتیزمی ئاکرێ /بەردەڕەش راگەیاند.

ناوەکان 30 کەسن، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس، دبلۆم، ئامادەیی و ناوەندین بە گوێرەی ئەو لیستەی دانراوە، رەچاوی تەمەن، بڕوانامە، کۆنمرە، باری خێزان، ساڵی دەرچوون کراوە.

لە پاش ئاشکراکردنی ناوەکان، وەزارەتەکە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، هەر پێشکەشکارێک خۆی بەماف خوراو دەزانێت دەتوانێت لە ماوەی سێ رۆژدا لە 16.9.2024 تاوەکو 18.9.2024 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ئاکرێ بکات بەمەبەستی تانەدان.

پسپۆڕییەکان بۆ هەریەک لە (پەروەردەی تایبەت، توێژەی کۆمەڵایەتی، توێژەری دەروونی، تەکنەلۆژیای زانیاری، ژمێریاری، کارگێڕی، کارگوزار، چێشتلێنەر، چاودێر، شۆفێر، پاسەوان و پەرستار) پۆڵێنکراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، هەر کەسێک زانیارییە کەسییەکانی بە نادروستی پێشکەش کردبێ لادراوە، لە جێگەی ئەو ناوی کەسی دواتر هاتووەتە پێشەوەی لیستەکە، ئەوەش بە رەچاوکردنی باری کۆمەڵایەتی و ئابووری، هەروەها بە روونی دەڵێت، ئەولەویەت دەدرێت بە دانیشتووانی بەردەڕەش.

لیستی ناوەکان و پڕۆسەی خاڵبەندی؛