دوو سکاڵاى لەبەردەمە

دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى زەوى جوتیارانى کوردەوە بڕیار دەدات

964+

وریا فەتاح

بڕیارە ئەمڕۆ دادگاى فیدڕاڵى، لەسەر سکاڵاى جوتیارانى سەرگەڕان و داقوق کۆببێتەوە کە پەیوەستە بە زیاتر لە 82 هەزار دۆنم زەوى.

محەمەد ئەمین، نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان کە بۆ 964 قسەى کردووە دەڵێت: وەک نوێنەرانى جوتیارانى سەرگەڕان و داقوق دوو سکاڵامان لە دادگاى فیدڕاڵى تۆمار کردووە، ئەوەش بۆ گێڕانەوەى زەوییەکانمان”.

بە وتەى نوێنەرى جوتیاران، سکاڵاکان بۆ هەڵوەشاندنەوەى دوو بڕیارى پێشووى ئەنجومەنى سەرکردایەتى شۆڕش (قیادة الثورة)ـى سەردەمى بەعسن، کە یەکێکیان بڕیارى ژمارە 949 تایبەتە بە ناوچەى سەرگەڕان و ئەوەى تریش بڕیارى ژمارە 824ـە کە تایبەتە بە سنوورى داقوق.

“بەهۆى ئەم دوو بڕیارەوە 82 هەزار دۆنم زەوى لە جوتیارانى کورد وەرگیراوەتەوە کە 44 هەزار دۆنمیان هى جوتیارانى سەرگەڕانن و 38 هەزار دۆنمیش هى جوتیارانى داقوقن”، نوێنەرەکەى جوتیاران واى وت.

سکاڵاى نوێنەرى جوتیاران لە دژى پەرلەمانى عێراق تۆمارکراوە، دەیانەوێت لەو رێگەیەوە بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەو دوو بڕیارەى پێشووى ئەنجومەنى سەرکردایەتى شۆڕش (قیادة الثورة)، بدات.

جوتیارانى کورد لە کەرکوک بە تەنیا جێهێڵدراون

جوتیارانى کورد لە کەرکوک بە تەنیا جێهێڵدراون