لهسهر 1500 دۆنمه
کێشەی زەویوزار گرژی خستە نێوان جوتیارانی سنووری خورماتوو
964+
سیروان خورشید – دوزخوماتوو
درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی تەپەسەوزی سنووری خورماتوو، گرژی کەوتە نێوان جوتیارانی کورد و عەرەب، ژمارەیەک عەرەبی ھاوردەوە چوونەتە سەر جوتیارانی ئهم گونده و ئهوانیش رووبەروویان بونەتەوە.
ئەحەمەد جومعە، نوێنەری جوتیارانی تەپەسەوز بە964ـی وت، لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەمە سیێەم جارە، جوتیارە عەرەبەکان دێنە سەریان و بە نیازن زەوییەکانیان داگیربکەن، بەڵام نەیانھێشتووە زەوییەکان داگیربکەن و داواش لە لایەن و نوێنەرە کوردەکان دەکەن بەھانایەنەوە بێن.
وتیشی “زەوییەکان هی خۆمانە و لە ساڵی 1993 کاتێک لەلایەن حکومەتی بەعسەوە بەزۆرەملێ ئاوارە کران، عەرەبە ھاوردەکان زەوییەکانیان داگیرکرد”.
رووبەری زەوییەکان به گشتى نزیکەی ههزار و 500 دۆنمە.
ئهوان به مافی خۆمان دهزانن رێگهیان لێبگرن و دهشڵێت “لە ھەقی خۆمان خۆش نابین و بەھیچ شێوەیەک دەستبەرداری زەویەکانمان نابین”.
لای خۆیهوه، یاسین محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە 964ـی وت، ماوەی چەند مانگە بە بەردەوامی لە رێگەی ئەنجومەنی پارێزگاوە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێکەوتن.
وتیشی “لە ئەنجومەن تەنیا من کوردم و عەرەبە ھاوردەکانیش لەلایەن ئەندامانی تری ئەنجومەنی پارێزگاوە پاڵپشتی دەکرێن “.
روونیشیكردهوه، ئەگەر بە رێگەى یاسایی مامەڵە لهگهڵ ئهم بابهته بکرێت ئەوە جوتیارانى كورد دۆسییهكه دهدۆڕێنن، چونکە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بەراستەوخۆ و ناراستەوخۆ پاڵپشتیانن.
ژمارەی جوتیارانی کوردی سنوری گوندی تەپەسەوز 25 جوتیارن و جوتیارانی عەرەبیش نزیکەی 70 جوتیارن.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن
مەترسی لەسەر خوێندنی کوردی لە خورماتوو دروست بووە
خورماتوو
"لەپەرلەمانی عێراق یەکلا دەبێتەوە"
کێشەی جوتیارانی کوردی داقوق و خورماتوو چارەسەر دەکرێت
لە قوتابخانەکانی دوزخورماتوو
پیاوانی ئاگرکوژێنەوە داگیرساندنی هیتەر و سۆپا فێری قوتابییان دەکەن
بە چاندنی 700 نەمام و سەوزکردنی قەزاکە
ژمارەیەک گەنج دەیانەوێت خورماتوو لە بیابانبوون بپارێزن
لەسەر رێگای تکریت - سامڕا