"هاوڵاتیان ئاگایان لە خۆیان بێت"

سێ حاڵەتی توشبوون بە کۆلێرا لە کۆیە تۆمار کرا

964+

شۆڕش قادری

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە لە راگەیەنراوێکدا هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت،  سێ حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە سنوورەکەمان تۆمارکراوە.”

“حاڵەتەکان یەکێکیان لە قەزای کۆیە و دوانی تریان لە ناحیەی تەقتەق تۆمار کراون،” تەندروستی کۆیە وادەڵێت.

داوایش لە هاوڵاتیان دەکات، رێکارەکانی خۆپارێزیی بە باشیی جێبەجێ بکەن، لەوانە، راگرتنی پاکوخاوێنی کەسیی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، و خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە دەشڵێت، “پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی توند، سەردانی نەخۆشخانە بکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە.

سەرەتای ئەم مانگە سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە گەرمیان تۆمار کران و ئەمڕۆ شەممە 14.9.2024 د. سیروان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، نەخۆشەکان چاکبوونەتەوە و مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە.

ئەو سێ ژنەی تووشی کۆلێرا بوون چاک بوونەتەوە

ئەو سێ ژنەی تووشی کۆلێرا بوون چاک بوونەتەوە

ژنێکی دیکە لە گەرمیان تووشی کۆلێرا بوو

ژنێکی دیکە لە گەرمیان تووشی کۆلێرا بوو