لە مانگێکدا

دوو هەزار نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ئەنجام دراون

964+

شۆڕش قادری

لە مانگێکدا زیاتر لە دوو هەزار نەشتەری لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراون.

محەمەد ئازاد ماجدی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەوسەر بە ئاژانسی هەواڵی مێهری راگەیاندووە، “بە هەوڵ و توانای کارمەندانی نەخۆشخانەکە و دابینکردنی کەرەستەی پێویست، لە 21.7.2024 تا 21.8.2024 زیاتر لە دوو هەزار نەشتەرگەری ئەنجام دراون”.

“زۆربەی ئەو نەشتەرگەرییانەی ئەنجامدراون، نەشتەرگەری مێشک و دەمار، سووتاوی، لووت و گوێچکە و نەشتەرگەری گشتیی بوون، ئەوەش دەستکەوتێکە بۆ ئێستای وڵاتی ئێران و لێهاتوویی تیمی پزیشکی نەخۆشخانەی کەوسەر پیشان دەدات”،  محەمەد ئازاد ماجدی وادەڵێت.

هیواشی خواست نەخۆشخانەکەیان بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و ببێتە جەمسەرێکی نەشتەرگەری و پزیشکی لە ناوچەکە.

نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ئامادەیە پێشوازی لە نەخۆشانی ه...

نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە ئامادەیە پێشوازی لە نەخۆشانی هەرێم بکات