رووناکی شەقامەکە نزیکەی 10 ساڵە تەواو نەکراوە

هاوڵاتیانی شەقامی پەروەردە لە قەڵادزێ گردبوونەوە

+964

محەمەد عەلی ــ پشدەر

بەشێک لە کاسپکاران و هاوڵاتیانی شەقامی پەروەردەی پشدەر گردبوونەتەوە و دەڵێن چەندین ساڵە ستوونی رووناککردنەوەی شەقامی بۆدانراوە بەڵام تائێستا کاریان پێنەکراوە و شەقامەکە بە تاریکی ماوەتەوە، سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێش دەڵێت، لەهەوڵداین بۆ ئەوەی پڕۆژەکە دەستبەکار ببێتەوە.

هەژار محەمەد، یەکێک لە بەشداربووانی گردبونەوەکەیە شەوی شەممە 14.9.2024، بە 964ـی وت، نزیکەی 10 ساڵە ستوونی کارەبا لە شەقامەکە بەدرێژی دوو کیلۆمەتر دەبێت چێنراون بەڵام تائێستا تەزویی کارەبایان نەخراوەتە سەر و رووناک نەکراوەتەوە شەقامەکە.

بەقسەی ئەو هاوڵاتیە بێت شەقامی پەروەردە جگە لەو ماڵانەی دەورووبەری، نزیکی 700 دوکانی بەسەرەوەیە بەتایبەت لە وەرزی زستاندا بەهۆی تاریکیەوە مەترسی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروستکردووە.

ئەو ستوونانەی دانراون، سیمایەکی جوانیان هەیە، بەڵام جگە لەوەی شەقامەکە رووناک نەکراوەتەوە، سیمایەکی ناشیرینیشیان بە شەقەمەکە داوە کە شەقامێکی سەرەکییە و نزیک بازاڕی قەڵادزێیە، دواکارین لەلایەنی پەیوەندیدار، بەدەم داواکاریەکەیانەوە بێت“. هەژار محەمەد وای وت.

964 گرفتەکەیانی بردە بەردەم ئارام محەمەد، سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ وتی،” ئەم ستوونانە یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە چەندین ساڵە کارکردن تیایدا وەستاوە، ئەوەی لەسەرشارەوانی بووە کاری تەندەرین بووە و کردوومانە بەڵام  تائێستا دەستبەکارکردنی نەکراوەتەوە.

ەتیشی، هۆکارەکەی وەستانی پڕۆژەکە نەبونی نەختینەیی پێویست بووە، کۆمپانیاش ئامادەیی نەبووە دووبارە دەست بەکارەکە بکاتەوە لەبەر نەبوونی پارە، لەئێستادا لە هەوڵداین لەگەڵ ئیدارەی راپەڕین بۆ ئەوەی کێشەی پارە چارەسەر بکەین و پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

خه‌ڵكی بناری ئاسۆس داوای پردێكی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ن

خه‌ڵكی بناری ئاسۆس داوای پردێكی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ن