مامۆستایه‌كى راهێنەر حه‌وت رێكارت فێرده‌كات

چۆن منداڵه‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كه‌ت فێری ته‌والێت كردن ده‌كه‌یت؟

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

مامۆستایه‌كی راهێنەری تایبه‌ت به‌ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، حه‌وت رێكار بۆ ئه‌و خێزانانه‌ ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن فێرى چوون بۆ ته‌والێتیان بكه‌ن.

مامۆستاكه‌ ناوى ئاڵا کامەرانه‌، له‌ سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت له‌ هەڵەبجە، پێیوایه‌ تەوالێت کردن یەکێکە لەو شتانەی پێویستە منداڵان لەسەرەتاکانی تەمەنەوە فێری بن (جا ئۆتیزمیان هەبێ یان نا)، تا درەنگتر فێری تەوالێت کردن بن زەحمەتتر فێردەبن.

به‌پێی ئه‌و رێكارانه‌، سەرەتا پێویستە خێزانه‌كان كه‌ ئه‌م جۆره‌ منداڵه‌یان هه‌یه‌ دڵنیا ببنەوە لەوەی منداڵەکەیان هیچ کێشەیەکی جەستەی و یاخود پزیشکییان نیە.

له‌یه‌كه‌م رێكاردا، خێزانه‌كان پابه‌ندكراون كه‌ هەر 15 خولەک جارێک منداڵه‌كه‌یان ببه‌نه‌ توالێت.

بە وێنە هەموو شتەکانی تەوالێتی پیشان بدە، بێگومان دەبێ پێشتر شتەکانیشی بەڕاستی بینیبێت، دوای پیشاندانی بە وێنەکان و ناسینەوەیان جارێکی تر شتەکانی تەوالێت ببینێتەوە پێویستە.

بەهیچ شێوەیەك نابێت لەم پرۆسەیه‌دا دایبی پێوەبێت دەبێ لە یەکەم رۆژەوە لاببردرێت.

کاردانەوەی نەرێنی دەرمەبڕە بەرانبەر رەفتارەکانى، لەوانەیە جارێک یان زیاتر خۆی پیس یان تەڕ بکات، لەوانەیە کاتێك سەرەتای فێربوونیەتی دەست بدات لە تەوالێتەکە، یان هەر رەفتارێکی دیكه‌ بکات، پێویستە ئارام بی لەگەڵ رووداوەکەدا و تێڕوانینێکی نەرێنی نەنوێنی.

لە هەموی گرنگتر ئه‌وه‌یە كه‌ حاڵه‌ته‌كانى توڕەبون و هاوارکردن و توندوتیژی و لێدان بەسەر منداڵەکەدا نەکرێت و پێویستە پاداشت بەکاربێت.

رێژەیەکی زۆر لەخواردنەوە بدەرێته‌ منداڵه‌كه‌،  بۆ نمونە شەربەت یاخود ئاو، بەم شێوەیە ئامادەی دەکەیت بۆ ئەوەی نیو سەعات بۆ سەعاتێک جارێك بیبەی بۆ توالێت.

منداڵەکە تێدەگەیەنین لەوەی هەرشتێک پەیوەندی بە ته‌والێتەوە هه‌بوو، دەیبەین لەلای توالێتەکە دایده‌نێین، بۆئەوەی ئەم هەستەی بۆدروست بێت کە ئەمە پەیوەندی بەتوالێتەوە هەیە.

چیتر کەسووکارى توشبوانى ئۆتیزم و داون خەمى ونبوونى مند...

چیتر کەسووکارى توشبوانى ئۆتیزم و داون خەمى ونبوونى منداڵەکانیان نابێ