راهێنراون

لە زانکۆی سۆران 24 خوێندکار چاوەڕێی گرنتی داراین

964+
ئەحمەد مستەفا

لە زانکۆی سۆران 24 خوێندکار راهێنانیان پێکرا تا ببنە کارساز، ئێستا 24 پڕۆژەی ئەو خوێندکارانە لەبەردەم متمانە بەدەستهێنان و گرنتی دارایدایە.

راهێنانە کارسازییەکە لە ژێرناوی، (بەهێزکردنی لاوان و پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر) سازکرا.

پاش ئەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو ئەمڕۆ شەممە 14.9.2024 کۆتایی بە راهێنانەکە هێنرا، کە لە لایەن وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری و گەشەپێدانی ئابوری پاڵپشتی دارایی دەکرا و لە لایەن رێکخراوی GIZ و دەزگای روانگە بۆ پەرەپێدان جێبەجێ کرا.

زانکۆی سۆران لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، لە رۆژی کۆتایی راهێنانەکدا، خوێندکاران بزنس پلانە تەواوکراوەکانیان خستەڕوو و لەلایەن مامۆستا و خوێندکاران تاوتوێکراون.

دواجار پڕۆژەکانیان پێشکەشی دەزگای روانگە کراوە بۆ هەڵسەنگاندن و وەرگرتنی گرنتی دارایی، کە لە کۆی 24 پڕۆژە 20 پڕۆژە هەڵدەبژێردرێن بۆ پێدانی گرنتی دارایی و دەستپێکردنی بزنسەکانیان.

راهێنانی کارسازی خوێندکارەکان؛