دوو تۆن خورمایان بۆ ئەو مانگە زەخیرە کردووە

 مزگەوتێکى گەرمیان لە ئێستاوە خەمى رەمەزانیەتى

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

نزیکەی شەش مانگی ماوە بۆ رەمەزان، بەڵام مزگەوتی تەقوا لە قەزای کەلار، لەئێستاوە دەستیانکردوە بە ھەڵگرتن (زەخیرە) کردنى خورما، بۆ ئەو مانگە.

ئەوانەى سەرپەرشتى مزگەوتەکە دەکەن، ساڵانە پێش هاتنى مانگى رەمەزان دەست بە ئامادەکارى دەکەن، بەڵام یەکەمجاریانە ئاوا بەزووى دەست بە زەخیرەکردن دەکەن و لەئێستاوە نزیکەى دوو تۆن خورماى عێراقیان لەناو نۆ ساردکەرەوە هەڵگرتووە.

بەڕێز مەحمود، سەرپەرشتیاری کارەکانی مزگەوتی تەقوا بە 964ـى وت،” ساڵانى پێشوو لە مانگى رەمەزاندا نزیکەى سێ تۆن و نیو خورما کە لەلایەن خێرخوازانەوە دابینکراوە، بۆ رۆژووەوانانیان بەکارهێناوە”.

داواش لە خێرخوازان دەکات، بۆ ئەمساڵ ساردکەرەوەیان بۆ دابین بکەن چونکە هێشتا پێویستیان بە زەخیرەکردنى زیاتر لە تۆنێک خورمایە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزانە و چوارشەممە جەژنە

سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزانە و چوارشەممە جەژنە