خۆتان پۆشتە بکەن

ساڵێکی باراناویی و زستانێکی ساردمان دەبێت

964+

شۆڕش قادری

پێشبینی دەکرێت، ئەمساڵ ساڵێکی باراناویی و زستانێکی ساردمان هەبێت، بۆیە هەر لە ئێستاوە ئامادەبن و خۆتان پۆشتە بکەن.

سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، “ئەگەرهەیە چەندین زریان و بارانی باش لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی 10 کەنارەکانی باشووری نیمچەدورگەی عەرەب بگرێتەوە، ئەمەش نیشانەیەکی زۆرباشە بۆ وەرزی دابارینی ئەمساڵی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ نیوەی دووەمی مانگی داهاتوو.”

“وەک پێشتر پێشبینیمان کرد دوو شەپۆلی بارانی لاواز بۆ نیوەی دووەمی ئەم مانگە دروستبووە و پێشبینیی چەند شەپۆلێکی باش دەکەین بۆ نیوەی دووەمی مانگی داهاتوو”، سیروان ساڵح وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پاییزدا باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ و ناڕێک دەبێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە وەرزی زستاندا باران و بەفرێکی زۆر لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەمڕۆەوە، کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و پلەکانی گەرما روویان لە دابەزین کردووە.

کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن

کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵ دەبارێت

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵ دەبارێت