22 ملیۆن و 500 هه‌زارى بۆ خێزانه‌كان گه‌ڕانده‌وه
له باتاس خێرخوازێك خانوێك ده‌كڕێت و ده‌یكاته باخچه‌ى ساوایان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له باتاسى سه‌ر به قه‌زاى هه‌ریر، خێرخوازێك له‌سه‌ر داواى رێكخراوێكی مرۆیى خانوێك ده‌كڕێت و ده‌یكاته باخچه‌ى ساوایان، چونكه له‌و شوێنه ساڵانه منداڵێكى زۆر به‌هۆى نه‌بوونى باخچه‌وه سه‌ردانى هه‌ریریان ده‌كرد.
خێرخوازه‌كه، كه‌سایه‌تیی دیارى سنووره‌كه‌یه‌و و ناوى حاجی یونس جحێل سورچییه، دوای ئەوەی له‌ماوه‌ى رابردوو سەردانی باتاس دەکات چه‌ند پێشنیارێكی بۆ ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش كردنه‌وه‌ى باخچه‌یه‌كی ساوایانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خانوێك ده‌كڕێت و ده‌یكاته باخچه‌كه.
مامۆستا غازى ئه‌حمه‌د باتاسی، سه‌رۆكى رێكخراوى هەریر و باتاس بۆ هاوکاری مرۆیی به 964ـى وت، پێشتر چه‌ند پێشنیارێكی كارى خێرخوازییان بۆ ئه‌م كه‌سایه‌تییه كردبوو، دواجار ئه‌م خانووه‌ى كڕی.
وتیشی “ته‌نیا له ساڵى پاردا 100 منداڵى باتاس بۆ باخچه‌ى ساوایان ده‌چوونه هه‌ریر، ئه‌مساڵیش ژماره‌ى ئه‌م منداڵانه زیاتر بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خه‌رجى ساڵانه‌ى هه‌ر منداڵێك بۆ چوون و گه‌ڕانه‌وه‌یان له باخچه‌ى ساوایان 225 هه‌زار دیار بووه، كه كۆی گشتى خه‌رجییه‌كه‌یان 22 ملیۆن و 500 هه‌زار دینارا بوو، به‌ڵام ده‌ڵێت “ئێستا به‌هۆى بوونى باخچه‌ى ساوایان له باتاس، ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ خێزانه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه”.
باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌م باخچه‌یه‌ی ساوان تەواو كراون و ئاماده كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ به‌فه‌رمى منداڵان وه‌ربگرێت.
مامۆستا غازى ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌ر به‌هۆى كڕینى ئه‌م خانووه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له باتاس چاره‌سه‌ركراوه، ئه‌ویش ئه‌م خانوه‌ى كڕیویه‌تى له‌گه‌ڵ چوار خانووى دیكه به‌هۆى كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تى كه ژنێك كوژرابوو، حجزیان خرابووه سه‌ر، به‌ڵام كه ئه‌و خانوه كڕا، چوار خانوه‌كه‌ى دیكه‌ش بۆ خاوه‌نه‌كانیان گه‌ڕایه‌وه و خێزانه‌كان ئاشته‌واییان كرد.
پێشتر، باتاس كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون بووه، به‌ڵام له ئێستادا نزیكه‌ى سێ هه‌زار خێزانى لێده‌ژیت و وه‌كو گه‌ڕه‌كێكی قه‌زاى هه‌ریری لێهاتووه.