ئاگر کەتییە دلێ من

یەک ساڵ بەسەر مەرگى بەیتۆجاندا تێپەڕى

964+

وریا فەتاح

ساڵێک بەسەر مەرگى هونەرمەندى بەناوبانگى کورد، بەیتۆجاندا تێپەڕى، ئەو هونەرمەندەى دیار بەکر ماڵى بوو، بەڵام لە حەسرەتى گەڕانەوە بۆ نیشتمانەکەى کۆچى دوایى کرد.

لە بەیانییەکى زووى 12.9.2023 لە ستۆکهۆڵم کۆچى دوایى کرد.

ناوى تەواوەتى بەیتوڵڵا گونەری ناسراوە بە بەیتۆجان، لە 1ـى کانوونى دووەمى 1955 لە فارقینى سەر بە پارێزگاى ئامەد (دیاربەکر) دایکبووە.

دوو لە گۆرانییەکانى بەناوى ئاگر کەتیە دلى من و یان مردن یان دیاربەکر، لەو گۆرانیانەن ئەگەر هەموو کورد نەتوانێت بیڵێت، حەتمەن رۆژگارێک بەرگوێى کەوتووە.

سەرەڕای ساردیى سوید، بەڵام بەیتۆجان بە گەرمییەوە گۆرانى بۆ نەتەوەکەى دەوت، ئەو هەرچەند زیاد لە 20 ساڵ زێدى خۆى نەبیینەوە و بەهۆى توشبوون بە شێرپەنجە کۆتاییەکانى تەمەنى پڕبوو لە ئازار، بەڵام لە حەسرەتى نەبینینەوەى دیاربەکردا دەڵێت: ئەگەر جارێکى دیکە دیاربەکر ببینمەوە، دەمرم.

ئەو دیاربەکرى نەبینییەوە و مرد، بەڵام دەنگەکەى بە نەمرى ماوەتەوە.

بەیتۆجان بەر لە مەرگی داخێکی لە دڵدا بوو

بەیتۆجان بەر لە مەرگی داخێکی لە دڵدا بوو