لە 80 سەرکەون دەتانگرێت
لە سۆران سێ کامێرا چاودێریى تیژڕۆیى جێگیر کران
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى سۆران لە سێ رێگاى سەرەکى کامێرا چاودێرى تیژڕۆیى جێگیر دەکات ئەگەر ئۆتۆمبێلێکیش لە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا سەرکەوێت دەیگرێت.
لە ئاگادارییەکدا هاتوچۆى سۆران بڵاوى کردووەتەوە، سێ کامێرای چاودێری خێرایی جێگیر لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان زیادکراون و بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە تاقیکردنەوەی ئەزمونیدان و هیچ سەرپێچیەک تا رۆژی یەکشەممە 15.9.2024 تۆمار ناکەن.
ئاشکراشى کردووە، خێرایى دیاریکراو 80 کیلۆمەتر دەبێت لەو شوێنانەى کە کامێراکانیان لێ جێگیرکراون کە ئەم رێگایانەن:
1- رێگای سۆران-مێرگەسۆر، ناحیەی مەزنێ
2- رێگای سۆران -چۆمان، گوندی رەشەکەڵ
3- رێگای سۆران-چۆمان، گەڵاڵە پردی زەرد
بەپێى ئامارە نافەرمییەکان، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر لە 70 هەزار ئۆتۆمبێل بوونیان هەیە، بەڵام بەهۆى ئەوەى زۆربەى ناوچە گەشتیارییەکانى هەولێر دەکەونە سۆران زیاد لەو ژمارەیە روو لە سنوورەکە دەکەن.