حەوت کەس دەستگیر کران

لە شەڕە چەقۆ و ساتووری دوو بنەماڵەدا لە هەولێر بریندار هەیە

964+

ژوورى هەواڵ

پۆلیسی هەولێر حەوت تۆمەتباری لە دوو بنەماڵە دەستگیر کردووە کە بە چەقۆ و ساتوور شەڕیان کردووە و یەکتریان بریندار کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.9.2024، پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە کۆمەڵگای کاوەی سەر بە قەزای قوشتەپە، لەسەر کارپێکردنی بیری ئاو دوو بنەماڵە بووەتە شەڕیان و چەقۆ و ساتووریان لە شەڕەکەدا بەکارهێناوە.

پۆلیسی هەولێر لەسەر ئەو شەڕە حەوت کەسی دەستگیر کردووە کە دەستیان هەبووە لە شەڕەی ئەو دوو بنەماڵەیەدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی هەولێر، ژمارەیەک کەس لەو دوو بنەماڵەیە بریندار بوون و دوو لە بریندارەکان برینیان سەختە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.

پۆلیسی هەولێر دووبارە (دكتۆرێك)ی دەستگیر کردەوە

پۆلیسی هەولێر دووبارە (دكتۆرێك)ی دەستگیر کردەوە