له‌رێگه‌ى زیادكردنى ئاشكرا

شاره‌وانى كۆیه‌ زیاتر له‌ 100 دوكان و كابینه‌ى سه‌رشه‌قام به‌كرێ ده‌دات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى كۆیه‌ ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌نیازى زیادكردنێكی ئاشكرایه‌ بۆ به‌كرێدانى زیاتر له‌ 100 دوكان و كابینه‌ى سه‌رشه‌قام له‌ سنوورى شاره‌وانییه‌كه‌یدا، بۆ ئه‌مه‌ش رۆژى 19.9.2024 بۆ ئه‌م به‌كرێدانه‌ دیاریكراوه‌.

دوكان و كابینه‌كان موڵكى شاره‌وانین و سێ یاخود چوار ساڵ جارێك له‌رێگه‌ى زیادكردنى ئاشكراوه‌ به‌كرێیان ده‌دات.

55 كابینه‌كه‌ى سه‌رشه‌قام كه‌وتوونه‌ته‌ ناوچه‌ و گه‌ڕه‌كه‌كانى حه‌مه‌بایزان، قه‌لعه‌، ده‌شتی كۆیه‌، سرخومه‌، هه‌واوان، بساتین و كافرۆشیان، كه‌ بۆ هه‌ر یه‌ك مه‌تر دووجاى هه‌ر كابینه‌یه‌ك ‌كرێی خه‌مڵێنراوی ساڵانه‌ به‌ 10 هه‌زار دینار داندراوه‌ و ماوه‌ى به‌كرێدانه‌كه‌شی بۆ سێ ساڵه‌.

یاریگای تارتانی دروستكراویش به‌كرێ ده‌دات له‌ ده‌شتی كۆیه، به‌ كرێی ساڵانه‌ی 600 هه‌زار دینارو بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ.

دوو دوكانی قه‌یسه‌ری كۆن به‌ كرێى ساڵانه‌ى 600 هه‌زار دینار بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ و موته‌فریقه‌ به‌كرێی 700 هه‌زار دینار بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ به‌كرێ ده‌دات.

58 دوكانیش له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌وی جیاواز به‌كرێده‌ددات، كه‌ كرێی ساڵانه‌كه‌یان بۆ هه‌ر مه‌ترێك دووجا به‌ هه‌زار دینار خه‌مڵێنراوه‌، بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ.

شاره‌وانى ده‌ڵێت، هه‌ركه‌سێك خوازیارى به‌شداریكردنه‌ له‌م زیادكردنه‌ ئاشكرایه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا سەردانی شارەوانی کۆیە بکات و 20%ـی كرێی خه‌مڵینراو وه‌ك بارمتە دابنێ.

شاره‌وانیى كۆیه‌ كۆمپانیایه‌كى كامێراى چاودێرى داوه...

شاره‌وانیى كۆیه‌ كۆمپانیایه‌كى كامێراى چاودێرى داوه‌ته‌ دادگا