پێچەوانەی یاسایە و سزا دەدرێن

ئاگادار بن زەوی لە ناوچەی پیشەسازی تیماری گەورە مەکڕن

+964

ژێوار خدر

نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی زەوی ئاگادار دەکرێنەوە، بەهیچ شێوەیەک کڕین و فرۆشتن بە زەوییەکانی ناوچەی پیشەسازی تیماری گەورەوە نەکەن، چونکە پێچەوانەی یاسای وەبەرهێنانە.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دوێنێ چوارشەممە 11.9.2024، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە دەڵێت، نابێت کڕین و فرۆشتن بە زەوییەکانی ناوچەی پیشەسازی تیماری گەورەوە بکرێت، چونکە ئەو زەوییانە ئەو زەویانە بۆ پڕۆژەی پیشەسازی تەرخانکراون و موڵکی دەوڵەتن.

دەشڵیت، مامەڵە کردن بە موڵکی دەوڵەتەوە پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانە، سزای یاسایی لەسەرە و بەدەرە لە کاری رێگەپێدراوی نووسینگەکان.

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر: سڕبیا داوای هەنار و ئاوی ...

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر: سڕبیا داوای هەنار و ئاوی هەرێم دەکات