سەرۆکە کوردیزانەکە
پزیشکیان گەیشتە هەولێر
964+
توانا نەقی
سەرۆک کۆماری ئێران پزیشکیان گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە پێشوازی لێدەکرێت.
سەرۆک کۆمارە کوردیزانەکەی ئێران لە دوێنێوە لە بەغدا بووە و چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق و لایەنە جیاوازەکان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ هاتووەیەوە هەولێر و بڕیاریشە بچێتە سلێمانی، لەگەڵ کاربەدەست و بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە، وەک خۆی بە کوردیەکی رەوان لە بەغداوە رایگەیاند، لە گەرڵ بەرپرسانی هەرێم باسی باردۆخی سیاسی، ئابوری، فەرهەنگی و کلتوری و زۆر بابەتی دیکە دەکەن و نێوانیان لەگەڵ هەرێم زۆر باشە و باشتری دەکەن.
دوێنێ عێراق و ئێران 14 یاداشتی لەیەكگەیشتنیان واژۆ كرد، بەڵام جارێ نازانرێت بەرهەمی کۆبوونەوەکانی لەگەولێر چی دەبێت.
بە گوێرەی ئەو راگەیاندراوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، 14 یاداشتەكە بەم شێوەیەن:
– بواری هاوكاری مەشق و راهێنان
– بواری وەرزش و لاوان
– بواری رۆشنبیری و هونەری و شوێنەواری
– بواری پەروەردە
– بواری پەیوەندییەكان
– بواری راگەیاندن و میدیا
– بواری گەشتیاری ئایینی
– بواری پۆستە و گەیاندن
– بواری ناوچەی ئازاد لە نێوان هەردوو وڵات
– بواری كشتوكاڵ و سەرچاوە سروشتییەكان
– بواری پاراستنی كۆمەڵایەتی
– بواری مەشقی پیشەیی و هونەری
– بواری پێشخستنی هێزی كار
– بواری چالاكی نێوان ژووری بازرگانیی هەردوو وڵات
پزیشکیان لە دوای بوون بە سەرۆل کۆمار ئەمە یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵاتیەتی و بە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.